سوودانی و وەزیری وزەی تورکیا پرسی هەناردەکرنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئاڵپئارسلان، وەزیری وزەی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و پتەوکردنی هاریکارییەکان لە بواری ئاو و کارەبا کرد، هاوکات وەزیرەکەی تورکیا جەختی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "محەممەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپئاڕسلان بایرەکتار کرد."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوودانی جەختی کردووەتەوە کە حکوومەتی عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکان لە کەرتە جیاجیاکان زیاتر پتەو بکات، ئەمە جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، کە حکوومەت کار بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا، هەروەها سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی، جەخت لەسەر بەهێزکردنی هارکارییەکانی کەرتی ئاو کرایەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە دابینکردنی ئاوی بەردەوام بۆ عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، "حکوومەت هەوڵی تەواو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات. دانووستانەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بەردەوامە بۆ چارەکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن."
لای خۆیەوە بایرەکتار خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا.
تورکیا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە گرنگی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەسرە لەڕێگەی بەندەری جەیهان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدا وەزیری نەوتی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو کار بۆ ئەوە دەکات بەشێک لە نەوتی بەسرە لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردە بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.